چالاکی بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای کوردستان هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەستی پێکرد و ئامادەی وەرگرتنی دەنگی خەڵکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای کوردستان ئامادەی وەرگرتنی دەنگەکانە و هەزار و 296 لە پارێزگا چالاکیان هەیە.

هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای کوردستان بە شێوەی نیوە ئەلکترۆنیکی و وەرگرتنی ناسنامەی زیرەک وەردەگیردرێت.