هاوکات لە سەرانسەری وڵات ، کاتژمێر ٨ی بەیانی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٣٢١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

هەروەها لە سەرتاسەری وڵاتدا ٥٨ هەزار و ٦٤٠ بنکەی دەنگدان دانراوە کە ٢٤ هەزار و ٥٢٢ بنکەی شارن و ٢٤ هەزار و 118 بنکەی دەنگدان گوندین.