بەرپرسی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی وڵات ڕایگەیاند: ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٣٢١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاهچەراغی، بەرپرسی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران، ڕایگەیاند: ٦١،٤٥٢،٣٢١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

زیادیشی کرد: ئەوانەی لە ٨ی پووشپەڕ ١٣٨٥ و پێشتر لەدایک بوون دەتوانن بە پێشکەشکردنی هەویەی ڕەسەنی لەدایک بوون یان کارتی نیشتیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

بەرپرسی مەڵبەندی هەڵبژاردنی وڵات ئاماژەی بەوەدا: بۆ دەنگدان پێویستە بڕوانامەی لەدایکبوون و کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆیدا بێت. لەم هەڵبژاردنەدا مۆری سەر بەڵگەنامەی لەدایک بوون لابراوە.