ڕێوڕەسمی یادی چلەمین ڕۆژی شەهیدبوونی سەرۆککۆمار و هاوەڵانی لە موسەلای ئیمام خومەینی (د.خ) خەریکە بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، ڕێوڕەسمی یادی چلەمین ڕۆژی شەهیدبوونی سەرۆککۆمار و هاوەڵانی لە موسەلای ئیمام خومەینی بە ئامادەبوونی خەڵک و بەرپرسان خەریکە بەڕێوەدەچێت.

حوجەتولئیسلام "محەمەد محەممەدی گۆڵپەیگانی" بەرپرسی نووسینگەی ڕێبەری ، محەمەد موخبەر سەرۆک کۆمار بە وەکالەت، ئایەتوڵڵا سەید ئەحمەد عەلەمولهودا، پێش نوێژی هەینی مەشهەد، سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، سەرداری ئێزیدی، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆ، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئیسماعیلی، ئەمیر ئاشتیانی وەزیری بەرگریی، کۆمەڵێک بەرپرسی سەربازی و وڵات، نوێنەری گرووپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی و وڵاتانی جیاجیا، باڵوێزی نیشتەجێی تاران و خەڵکی وڵات لەم ڕێوڕەسمەدا ئامادەن.