وتەبێژی شۆرای نیگەهبان دەڵێت: نابێت کاندیدەکان و لایەنگرانیان قسە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی تەحان نەزیف، وتەبێژی شۆرای له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە ئێران قسەی کرد.

تەحان نەزیف وتی: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە نزیکەی ٥٩ هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات و لە زیاتر لە ٩٥ وڵات بەڕێوەدەچێت.

داواشی لە لایەنگرانی بەربژێرەکان کرد خۆیان لە بڵاوکردنەوەی گریمانەیی ئەنجامەکان بپارێزن.

جەختیشی کرد کە دەنگەکانی خەڵک پارێزراوە.