ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە کەسایەتییە ناودارەکانی زمان و وێژەی کوردی بە ئامانجی بەرزڕاگرتنی میراتی مەعنەوی ئێرانییەکان و ناساندنی ئەو گەنجینە بەبایەخە بە گەنجان، لە سنە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر حامد قادرزادە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: ئامانج لە بەڕێوە بردنی ئەو بەرنامە، ڕیزلێنان لە نووسەران و شاعێرانی کورد و ناساندی وێژەی دەوڵەمەندی کوردی بە نەوەی داهاتوویە.

هەروەها ڕایگەیاند: ئەو بەرنامە لە 12 تەوەری سەرەکی لەوانە شێعر، ڕۆمان، ڕەخنە، ئەدەب، پەروەردە و وێژەی منداڵان و بە بەشداری 15 ناوبژیوانی ناوخۆیی و دەرەکی بەڕێوە دەچێت و ڕێز لە 80 تا 100 کەسایەتی بەناوبانگی ئەو بوارانە دەگیردرێت.

دکتۆر یادگار کەریمی سەرۆکی ناوەندی کوردستانناسی ڕایگەیاند: بڕیارە ئەو ڕێوڕەسمە لە 14 ی پووشپەڕ و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی قەڵەم لە ئێران لەلایەن توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوە بچێت.

هەروەها لە ڕێوڕەسمێکدا پوستەری ئەو ڕێوڕەسمە ڕوونوێنی کرا.