بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا موختار فەرەجی وتی: هەموو جێژنەکان لەوانە جەژنی غەدیر لای هەموو موسڵمانان بایەخدارن.
هەروەها وتیشی: جەژنی غەدیری خوم نیشانەی یەکگرتوویی موسڵمانانە و شیعە و سوننە بروایان پێی هەیە.
مامۆستا فەرەجی جەختی کرد کە جیاوازی ڕای شیعە و سوننە لە غەدیردایە بەڵام ئەگەر بە دروستی شی بکرێتەوە دەبێتە هۆی یەکگرتوویی و هاودڵی.