بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش، لێدوانی دا.
ئیرەوانی لە دەقی لێدوانەکەیدا وتی: سەرەڕای ئەوەی کە یەکێتی ئەورووپا ڕۆڵی هەبوو لە ڕێککەوینی ناڤۆکی ئێستا خۆیان بەیاننامەی سیاسی دەدەن.
ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە شێوەی ناسەرکەوتوو هەوڵیان دا کە ئیران بە تاوانباری دۆخی ئێستا بزانن بەڵام تاوانابری سەرەکی ئەمریکایە بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
هەروەها وتی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەواو نەبوو، بەڵام هێشتا باشترین بژاردەیە.
ئێمە پێشتریش هۆشدارییمان دابوو کە هەوڵ لە دژی ئێران بۆ گوشار لە سەرمان، هەڵەیە و ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت.