ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە گەڕانەوەی ژمارەیەک ئاوارەی خەڵکی شنگال بۆ زێدی خۆیان هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕانەوەی 397 ئاوارەی عێراقی لە دەرەوەی کەمپەکانی دەھۆک بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە شنگال ڕاگەیاند.

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شنگال کە زۆرینەیان ئیزدین لە کاتی پەلاماری داعشدا ئاوارەی ناوچەکانی تر بوون.هەزاران کەسیان له کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن.