بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جه‌بار یاوه‌ر له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆڕای خه‌ندان، له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: "به‌پێی لێكتێگه‌یشتنێك كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكادا واژۆكراوه وابڕیاردراوه كه ده‌بێت تا ساڵی 2026 هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌بێت، به‌ڵام نابێت هێزه‌كان ته‌نها به‌ژماره یه‌كبخرێن و دواتر به فیكه‌یه‌ك جودا ببنه‌وه بۆ دو سه‌نگه‌ری جیاواز وه‌كوو ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵی 2017 روویدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه دابه‌شنه‌بووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا به‌ڵكوو پۆلیس، ئاسایش، دژه‌تیرۆر و هه‌رچی هێزی چه‌كدار هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا دابه‌شبووه به‌سه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا (پارتی و یه‌كێتی).
وتیشی: "له دێگه‌ڵه تا سه‌ره‌وه هیچ ئاسایشێكی هه‌یه پارتی نه‌بێت؟ له دێگه‌ڵه‌ش تا ئه‌ملاش هیچ ئاسایشێك هه‌یه یه‌كێتی نه‌بێت؟ بۆیه دابه‌شبوونه‌كه ته‌نها پێشمه‌رگه نییه، به‌ڵكوو هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانه و هۆكاری سه‌ره‌كیه‌كه‌ش بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه سیاسیانه‌یه كه هێزیان هه‌یه".
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت: "تائێستا هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كیی خاوه‌ن هێزی چه‌كدار له كوردستان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌بێ هێزی چه‌كدار توانای گه‌یشتنیان به ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، له‌كاتێكدا ده‌توانن به‌پێشكه‌شكردنی جوانترین خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵك بگه‌نه ده‌سه‌ڵات".