سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سبەینێ لووتکەی هاوکاری ئاسیا لە تاران بەڕێوەدەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت، لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: سبەی تاران میوانداری ٤٠ شاندی بەشدار لە کۆبوونەوەی وەزاری دیالۆگی هاوکاری ئاسیا دەکات.

باقری ڕایگەیاند: وەزیر و بەرپرسانی باڵای ٣١ وڵاتی ئەندام و ئەمینداری گشتی ٩ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئاسیا لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەن.

ئەم بۆنەیە سەکۆیەکی گونجاوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری وڵاتانی ئاسیا و نوێنەرایەتی ڕێگای ئاسیا بۆ فرەلایەنی و گشتگیری و هاوکاری.

وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە بە ڕێگای پشتیوانی لە فرەلایەنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تاکلایەنە دەدات.