پارێزگاری کوردستان وتی: پێوەند دانی ڕێگای ئاسنی سنە بۆ سنووری باشماخ داواکاری خەڵک لە دەوڵەتی داهاتوویە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: شەهید ڕەئیسی کاری گەورەی بۆ کوردستان ئەنجام دا بە شێوەیەک کە ئەگەر ئەو نەبوایە لەوانەبوو ڕێگای ئاسنی سنە، فڕۆکەخانەی سقز و بەنداوەکان تا 8 ساڵی دیکە کۆتایی نەدەهاتن .

یەکێک لە کارەکانی تری شەهید ڕەئیسی قسە لەسەر لکاندنی ڕێگای ئاسنی سنە -هەمەدان بۆ مەریوان بوو کە دەبێ لە دەوڵەتی داهاتوو پەسەند بکرێت.