ڕێبەری ئێران وتیان: لەوانەیە هەندێک جار لە دیبەیتی بەربژێرەکاندا قسەگەلێک بوترێت کە ببێتە هۆی شاد بوونەوەی دوژمنان کە ئەوە ڕەوا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی شەهادەتی ئایەتوڵڵا بەهەشتی و 72 یاری شەهیدی بە دەستی بکوژانی مونافیق و هەروەها ڕۆژی دەسەڵاتی داد، سەرۆک و بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی داد لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە چواردەهەمین خولی سەرۆک کۆماری ئێران وتیان: بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی باش خەریکە بەڕێوە دەچێت و خەڵک ئاشنا دەکاتەوە لەگەڵ ڕوانگەی بەربژێرەکان.

من دەڵێم کە لە ئەو دیبەیتانەدا بەربژێرەکان قسەیەک نەڵێک کە لە ئاستی خۆیاندا نەبێت و یان ببێتە هۆی شاد بوونەوەی دوژمن.

بەشێک لە سەرەکی ترین وتەکانی ڕێبەر لە خوارەوە دێت:

دادوەرەکان نابێت بۆ دەرکردنی حوکمەکانی خۆیان بنەمای مافی مرۆڤی ڕۆژاوایی لەبەرچاو بگرن.

سەردانەکانی سەرۆکی دەسەڵاتی داد باش و پێویستە و ئەبێ شوێنگیری بکرێت.

دەسەڵاتی داد ئەبێ بوێرانە و بە بێ هیچ لەبەرچاو گرتنێک دادپەروەری بکات.

ئەبێ بە شێوەیەک کار بکرێت کە ڕای گشتی دادپەروەری لە دەسەڵات ببینن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دەربڕینی نیگەرانی بۆ کەم بوونی خێرایی پێڕاگەییشتنی دۆسیەی دەستگیر کراوان و هەروەها درێژ بوونەوەی ماوەی دەستگیر کردنیان وتیان: ئەبێ ئەو دۆسیەگەلە خێرا شوێنگیری بکرێن.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆکی دەسەڵاتی داد پێکهێنانی بەردەوام کارگرووپی هاوبەشی دەسەڵات و دەوڵەتی لە گرینگتری ڕووداوەکانی یەک ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند.

بەڕێز ئێژەیی هەوڵگەلێک وەکوو " ڕاگەیاندنی بەڕۆژ کراوی دەسەڵاتی داد، "هاولاری لەگەڵ دەسەڵاتەکانی دیکە بۆ چاکسازی یاسای ئابووری"، " بەرز کردنەوەی چاوەدێری مەیدانی بە سەر گومڕوکەکان"، " زیاتر لە 400 هەزار چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵک لەلایەن بەرپرسانی دادوەری سەرتاسەری ئیرانەوە" و شوێنگیری جیدی دیپلۆماسی دادوەری بە هاوکاری ئەرکانی مافی مرۆڤ و وەزارەتی دەرەوە لە گرینگترین هەوڵەکانی ئەو دەسەڵاتە بوو.