بە هەوڵی ناوەندی زمان و وێژەی کوردی ئیلامی، ئەنجومەنی شێعری کوردی بەیان لە ئیسلام بە بەشداری شاعێران و هۆگرانی زمانی دایکی دەستی بەکار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەنجومەنی کوردی شێعر و وێژەی بەیان بە بەشداری بەربڵاوی شاعێران و هۆگرانی ئەو بوارە لە کۆمەڵەی ئیرشادی ئیلام بەڕێوە چوو.

یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شێعری بەیانی ئیلام بە بەشداری بەشکۆی شاعێران و هۆگرانی شارەکانی مەلەکشاهی، ئەیوان، سیروان و چارداول بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەکانی ئەو ئونجومەنە هەموو هەفتەیەک چوارشەممە کاتژمێر 5ی ئێوارە لە ئیداری ئیرشادی ئیلام بەڕێوە دەچێت.