سالم مەشکوور ، بەرپرسی بە شی پارێزگا باکوورییەکانی وەزارەتی کۆچبەران و ئاوارەکانی عێڕاق، هۆکاری کۆچی نایاسایی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵاتی سیاسی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سالم مەشکوور، بەرپرسی پارێزگا باکوورییەکانی وەزارەتی کۆچ و ئاوارەکانی عێراق، بە وتنی ئەوەی کە لە ساڵی 2022 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 1100 حاڵەتی کۆچبەری لە هەرێمی کوردستانەوە تۆمار کراوە، جەختی کرد: هۆکاری ئابووری، بچڕانی مووچە و نرخی زۆری بێکاری لە هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی ڕەوتی کۆچبەری لە هەرێمی کوردستانە.