بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووهەمین دیبەیتی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە کاتژمێر 20 و دە خولەکەوە لەسەر اببەتی ئابووری بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەڕێوە چوو.
لە ئەو دیبەیتەدا بەربژێرەکان ئەم بابەەتانەیان خستە بەر باسەوە:
پزیشکیان: ئەبێ هەژاری نێو کۆمەڵگا نەمێنێت و بۆ ئە ومەبەستە هەوڵ بدەین و بەم شێوەیەیە کە خەڵک هاوڕێمان دەبێت هەر وەک سەرەوتای شۆڕش کە سەدا 98 ی کەسەکان دەنگی ئەرێیان دا.
پزیشکیان جەختی کرد: سوننە و کورد و بەلووچ هەمووان خەڵکی ئێمەن و ئەبێ دادپەروەریمان هەبێت و بە ئەندازەی پێویست لە ناوچە سوننە نشینەکان خزمەت نەکراوە. وتیشی: هێڵی سووری من سیاسەتەکانی ڕێبەری باڵایە.
جەلیلی وتی: خەڵک ئەبێ ئاسایشی کاریان هەبێت و لە ئەو بارەوە سترێسیان نەبێت. تەنانەت ئێمە لە دروست کردنی ڕێگاوبان و چارەسەری پیسی هەوادا سەرکەوتوو نەبووین و ئەبێ مەرگە پێش بینی کراوەکان بهێنیە کەەمترین ئاستی خۆی.
زاکانیش وتی: ئاستی پێدانی یارانە بە خەڵک ئەبێ زیاد بکرێت و چێ کردنی خانووبەرە کە کێشەیەکی گەورەیە چارەسەر بکرێت. ئەبێ لە بواری تەندروستی هەوڵی زیاتر بدرێت و خزمەتگوزاری بە خانمە دووگیانەکان بەلاش بکرێت. هەروەها وتیشی کە بەنزین هەرزان دەکەین.
پوورمحەمەدی وتی: لە پەروەردە و بارهێنان، ناوەندەکانی دەرمان و ... پێویستمان بە یەکگرتوویی هەیە. ئەبێ ناوەرۆکی پەروەردەو بارهێنان گۆڕای بەسەردا بێت. ئەبێ سەرەنج بدەینە وتەکانی ڕێبەر لە بواری نەهێشتنی هەژاری، سووتەمەنی و گەمارۆکان.
قازی زادە هاشمی وتی: بە بەڕێوەبرایەتی دروستی ئابووری سفرەی خەڵک گەورەتر بکەینەوە. ئازادی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە بەهێز کردنەوەی خەڵک لە بواری ئابووری تۆکمەتر دەبێتەوە. پەروەردە و بارهێنان سەرەکی ترین وەزارەت لە ڕوانگەی منەوەیە. کارتی وزە دەدەینە بنەماڵەکان.
قاڵیباف وتی: ئیزن نەدەین سفرەی خەڵک بچووک ببێتەوە. ئەبێ کێشەکان چارەسەر بکەین نەک ئاڵۆزتریان بکەین. وتیشی: پێم وایە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئەبێ ئەنجام بدرێت و بۆ نەهێشتنی گەمارۆکان هەوڵ بدەین چونکوو گەمارۆکان کاریگەری نەرێنیان لەسەر ئابووری ئێمە هەبووە.