بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە شیرزادی ڕایگەیاند: حاجی عەبدوڵڵا ئەحمەدی لەدایک بووی ساڵی 1330 ی شاری سنە دوای ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج، بەهۆی جەڵتە دڵەوە لە منا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو زیادی کرد: پێشتریش حاجیە عزیزە ناسری تەمەن 82 ساڵی خەڵکی سنە و حاجی سەید محەمەد فازڵ سادقی تەمەن 51 ساڵی خەڵکی شاری بانە بەهۆی جەڵتەی دڵ لە مەککە گیانیان لەدەست دابوو.