ئەمساڵ بە بۆنەی جەژنی غەدیری خوم لە تاران میوانییەک بەڕێوەدەبرێت وەک ساڵی پار کە بە درێژایی 10 کیلۆمەتر لە تاران خێوەتی میوانداریی کردن دادەنرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمساڵ لە ڕۆژی جەژنی غەدیری خوم، هاوکات لە سەرانسەری وڵات، میوانییەک بەڕێوەدەچێت کە بنەماڵەکان تێیدا بەشدارن.

وەکوو ساڵەکانی ڕابردوو، جەژنی غەدیر ئەمساڵ لە تاران دووبارە جەژنی دە کیلۆمەتری غەدیر ڕێکدەخرێت.

لەم جەژنەدا پێش بینی دەکرێت نزیک بە پێنج میلیۆن کەس بەشدار بن.

بڕیارە لە سەرانسەری ڕێگای دەدکیلۆمەتری ئەم ڕێورەسمە کە لەشەقامی وەلیعەسری تاران خێوتەکانی هەڵدەدرێن و شاری یاری بۆ منداڵان دادەنرێت.

هەروەها خواردن و شیرینی و شەربەت و شەکراو بۆ خەڵک دابین دەکرێت و ئەو خەڵکەش کە مەولوودی و نەزرو نزووریان هەیە لەوێ بەسەر خەڵکدا دەیبەشنەوە.