یائیر لابید سەرکردەی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل هێرشێکی توندی کردە سەر بنیامین نەتەیاهۆی سەرۆک وەزیران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یائیر لابید وتی: "پێویستە حکوومەتەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ بڕووخێنرێت، لە سەرەتای دەستلەکارکێشانەوەی بینی گانست لە حکوومەتی ئیسرائیل پێم وایە ئەو کارە ئاسانە، ئامرازی پێویستمان لەبەردەستدایە و کار بۆ روخاندنی حکومەت دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد: حکوومەتەکەی نەتەنیاهۆ شێتخانەیە و ناکۆکی ناوخۆیی دروستدەکات و هەروەها بێدەسەڵاتە کە ئەنجامدانی کارەکان و گرنگی بە باکوور و باشووری قەوارەکە نادات.

سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل باسی لەوەشکرد، حکوومەتی ئێستا ئاسایشی ئیسرائیل دەقۆزێتەوە و نەتەنیاهۆ سەربازانی وڵاتەکە دەفرۆشێت سەرەڕای ئەوەی جەنگ لە کەتی غەززە بەردەوامە.