بانکی ناوەندی ڕایگەیاند کە لە مانگی پووشپەڕەوە ڕیاڵی دیجیتاڵ مامەڵەی پێدەکرێت و هاووڵاتیان دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند: بە گەشەی قۆناغی تاقی کردنەوەی ڕیاڵی دیجیتاڵ لە دوورگەی کیش، کڕیارانی تۆڕی بانکی لە پووشپەڕی 1403 ەوە دەتوانن بە بێ کەلکوەرگرتن لە پارەی قاقەزی یان کارتی بانکی بە ئاسانی لە ڕێگای واڵتی پارەی ڕیاڵی دیجیتاڵەوە کڕینەکانیان ئەنجام بدەن.

هەروەها ڕاگەیێندرا کە دوای تێپەڕاندنی قۆناغی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست لە ئەنجومەنی پارە و بەڵگە لە بانکی ناوەندی ، لە ئەم قۆناغەدا بە شێوەی تاقی کردنەوە لە دوورگەی کیش جێبەجێ دەکرێت.