کڵێسەی ئۆرتۆدۆکسی سریانییەکانی حەلەب، یادی گیان بەختکردووانی کوشتوبڕی سریانیەکان لەلایەن حکومەتی عوسمانیی لە سەد و نۆهەمین ساڵڕۆژیدا بەرز ڕاگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کڵێسەی ئۆرتۆدۆکسی سریاییەکانی شاری حەلەب، یادی گیان بەختکردووانی کوشتوبڕی سریانیەکان لەلایەن حکومەتی عوسمانیی لە سەد و نۆهەمین ساڵڕۆژیدا بەرز ڕاگرت.

ئەو ڕێوڕەسمە بە ڕێپێوانەوە دەستی پێکرد تێیدا هاووڵاتیان بەشداریان کرد و بە بەدەستەوە گرتنی مەشخەڵ و بەنێرگەلێک داوای فەرامۆش نەکردنی مافی گیان بەختکردووانی کۆمەڵکوژی سریانیەکانیان کرد و هەروەها دەسخۆشیان لە حکومەتی سووریا کرد بە بۆنەی قبووڵ کردنی سریانییەکان وەکوو کەمایەتیەکی یاسایی.