نوێنەری ناوەندی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیای ئێران وتی: بە پێ نزیکی پارێزگای کوردستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گەشەی هاوکاری زانستی لەگەڵ ئەو هەرێمە یەکمایەتی ئەو وەزارەتخانەیەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێحسان شەیخون بە ئاماژە بە گرینگایەتی دیپلۆماسی زانستی، گەشەی هاوکاری زانستی و تەکنۆلۆژیایی گرینگی هێنایە ئەژمار.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئێستادا دیپلۆماسی زانستی وەکوو هەلێکی گرنگی بۆ کەڵکوەرگرتن لە زانست بۆ یارمەتی بە بەدی هاتنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و بەرژەوەندی نەتەوەیی گرینگە.

ناوبراو وتیشی: ڕوانگەی پارێزگاری کوردستان لە گەشەی هاوکاریەکان و هەوڵی بەردوەام بۆ گەشەی ئاستی هاوکارییەکان و پتەو کردنەوەی پێوەندی سیاسی و ئابووری لە نیوان پارێزگای کوردستان و هەرێم زۆر گرینگە.