بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری سیریان ئابزرور، ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لە ئەمساڵدا لەگەڵ کەمی بودجەی 400 ملیۆن دۆلاری بەرەوڕوویە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری سیریان ئابزرور، بە ئاماژە بە بەرنامەی بودجەی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لە ساڵی 2024، لە کەمی بودجەی بەرچاوی ئەو ناوچە هەواڵی دا.

بە گوێرەی بەرنامەی بودجەی ئەو ناوچە، تێچووە گشتییەکانی ئەو ناوچە لە ساڵی 2024 نزیک بە 1.6 ملیار دۆلارە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە داهاتی گشتی ئەو ناوچە نزیک بە 670 ملیۆن دۆلار ڕاگەیێندراوە کە نیشاندەری کەمی بودجەی 389 ملیۆن دۆلاریە.

ئەو گۆڤارە هۆکاری سەرەکی دروست بوونی قەیرانی ئابووری لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریای بوردمانی بەردەوامی ژیرخانەئ ئابوورییەکانی ئەو ناوچە لەلایەن حکومەتی تورکیا وەسف کردووە.