بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان و غەدیری خوم ڕێبەری باڵای ئێران، سزای ژمارەیەک زیندانی بەخشی.
ئایەتوڵا خامنەیی ڕەزامەندی دەربڕی بۆ کەمکردنەوە و بەخشینی سزای دوو هەزار و شەش سەد و پەنجا و چوار کەس کە لەلایەن دادگای گشتی و ئینقلابەوە سزادرا بوون.
موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەر، پێشنیاری لێبووردن یان کەمکردنەوە و گۆڕینی سزای پەو کەسانەی کردبوو کە ڕەزامەندی لەسەری درا.