وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئازادی حەمید نووری نیشانەیەکی دیکە لە دیپلۆماسی بەهێزی ئێران لە بەدی هێنان و دابینی بەرژەوەندی نەتەوەیی و هەروەها پاڵپشتی یەکلایی لە مافی ئێرانییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی بە پشت ڕاست کردنەوەی ئازادی حەمید نووری وتی: ئازادی حەمید نووری هاووڵاتی ئێرانی کە بە پیلان و داڕشتنی ئیسرائیل و بە یارمەتی گرووپی تیرۆریستی مونافقین گیری خواردبوو، نیشانەیەکی دیکە لە دیپلۆماسی بەهێزی ئێران لە بەدی هێنان و دابینی بەرژەوەندی نەتەوەیی و هەروەها پاڵپشتی یەکلایی لە مافی ئێرانییەکانە.

ناوبراو زیادی کرد: ئازادی ئەو هاووڵاتیە لە زیندان بەهۆی دەنگی نایاسایی و ناڕەوای دادگای سوید، لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامە سیسای، یاسایی و کونسوڵییەکانی ئێران، دەسەڵاتی و دەزگا پێوەندیدارەکانی دیکە گەییشتە ئەنجام.