Publish Date: ١٥ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٤:٤٩

سکرتێری ستافی مافی مرۆڤی دەزگای دادوەری ڕایگەیاند: حەمید نووری کە 6 ساڵە لە سوید دەستبەسەری نایاسایی بووە، ئازادە و چەند کاتژمێرێکی تر دەگەڕێتەوە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،کازم غەریب ئابادی، سکرتێری ستافی مافی مرۆڤی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: حەمید نووری، کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە سوید دەستبەسەری نایاسایی بووە، ئازادە و دوای چەند کاتژمێرێک دەگەڕێتەوە وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم سەرکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵی هاوکارەکانم لە دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی ئیتلاعات و وەزارەتی دەرەوە بەتایبەت برای شەهیدم دکتۆر ئەمیر عەبدوڵاهیان.