عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە عێراق و هەرێمی کوردستان چەندین دیداری هەبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ باقری لە هەرێمی کوردستان چاوی بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کەوت.

چەند دیداری تایبەتی باقری لە عێراق و هەرێم

هەروەها لە بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبووەوە.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ "عەلی باقری" وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت کە سەفەری عێراقی کردووە دیدار و وتووێژی کرد.