دوکتۆر عەلی باقری کەنی، سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەغەرەکەیدا بۆ سلێمانی چووە سەر گڵکۆی مام جەلال.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باقری ئەمڕۆ دوای هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان چووە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیش دیداری کرد.

دواتر چووە سەر گڵکۆی مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردوی یەکێتی نیشتیمانی و تاجەگوڵینەی دانا.