عەلی باقری وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەی ئێران کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە هەولێر، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.

نیوەڕۆ عەلی باقری لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش کۆبووبووەوە و گفتوگۆی کردبوو.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/6/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوه‌ری، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌وپێدانيان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانيدا نيشان دا.

باقرى، سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئاسانكارى پێشكه‌ش به‌ زياره‌تكارانى ئێرانى ده‌كات كاتێك له‌ ده‌وازه‌ سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانى مه‌زار و شوێنه‌ پيرۆزه‌ ئايينييه‌كان له‌ باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى يارمه‌تى و پشتگيريى ئێرانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوانيان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێرانى به‌ وڵات و دراوسێيه‌كى گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا. له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌ په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌يان كرد.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوون.