کونسوڵی ئێران ڕایگەیاند: هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی سلێمانی دەتوانن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بە یەکێک لە بەڵگەنامەکانی وەک هەویە، ناسنامە ، کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆرتەوە بچنە کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی ودەنگ بدەن.

دەشڵێت: بەمەبەستی وەرگرتنی.دەنگی ئێرانییەکان، سندوقەکانی دەنگدان لە شارەکانی هەڵەبجە، کلار، کەرکوک دادەنرێت و لە داهاتووشدا کاتی دەنگدان و شوێنی سندووقەکانی دەنگدان دیاری دەکرێت و ڕادەگەیێنرێت.