بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د كازم ئالی سادق راگه‌یاند: دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سوریا و لوبنان و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دا، عه‌لی باقری سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، له‌و سه‌ردانه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه.
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌م سه‌ردانه‌دا، پرسه دوقۆڵییه‌كان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له بواره جیاجیاكاندا تاوتوێ ده‌كرێن، ئه‌مه جگه له دوایین پرسه‌كانی ناوچه‌كه، له‌وانه‌ش پێشهاته‌كانی غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستین.
باڵوێزی ئێران له به‌غدا باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه، سوپاس و پێزانینه بۆ به‌رپرسانی عێراق بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی ئێران دوای گیانله‌ده‌ستدانی سەید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆمار و حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌رییان.
بڕیارە دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، عه‌لی باقری رۆژی هه‌ینی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كۆ بێته‌وه.
پاشانیش سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.