بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جه‌میل هه‌ورامی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان له كۆڕای خه‌ندان رایگه‌یاند: شه‌ش حزبی سیاسی كه له كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌شدارن 27 هه‌زار خانه‌نشینیان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها لایه‌نێك 104 هه‌زار خانه‌نشینی هه‌یه.
جه‌میل هه‌ورامی له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆڕای خه‌ندان، له‌باره‌ی بونی 131 هه‌زار خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، باسی له‌وه‌كرد، "ئێمه شه‌ش حزبین له كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه، من ئاماری مانگی (ئازار/3)ی ساڵی 1991م له‌لایه‌ن به ناو و ناونیشانی ته‌واوه‌وه كه له‌سه‌ر سنور موچه دراوه به پێشمه‌رگه، وه‌كو یه‌كێتی دو هه‌زار و 600 پێشمه‌رگه‌مان هه‌بوه له‌سه‌ر سنور، حزبی شیوعی، زه‌حمه‌تكێشان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سۆسیالیست هێزی خۆیان هه‌بوه.
جه‌میل هه‌ورامی وتیشی:"به‌شێك له پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ئێستاش ژیانیان له ژیانی خاك باشتر نییه، 17 كه‌سمان هه‌یه له‌سه‌ر جێگه كه‌وتون شه‌له‌لن 100% و جوڵه‌یان نه‌ماوه، هه‌شیانه كرێچییه و هێشتا زه‌ویان وه‌رنه‌گرتوه، فه‌رمان هه‌یه له ساڵی 2013وه ده‌رچوه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی هێشتا دابه‌شنه‌كراوه".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان گله‌یی ئه‌وه ده‌كات كه هیچ لایه‌نێك ئاوڕ له پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ناداته‌وه و ده‌ڵێت: "زۆرجار په‌نا بۆ هاوڕێ و سه‌رمایه‌داران ده‌به‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین بكه‌ین، ده‌یانجاریش سكاڵامان كردوه، ئه‌وكاته‌شی كه كاك مه‌سعود سه‌رۆكی هه‌رێم بو، كه شتێك بكرێت بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و پڕۆژه یاسامان نارد بۆ په‌رله‌مان به‌ڵام له دو خولی رابردودا ده‌رنه‌چوێنرا، كه گه‌ره‌نتی ته‌ندروستی بۆ پێشمه‌رگه ده‌كرد، به‌ڵام نه‌كرا.