بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەدنان ئەلکنانی ، کارناسی ئەمنیەتی عێڕاقی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە، وتی: تورکیا خاوەند چەندین ناوەندی هەواڵگری لەوانە 30 بنکەی سەربازی و کەمپ لە قووڵایی 50 کیلۆەمتری خاکی عێراقە و ئەو بابەتە دژی هاوکێشە دیپلۆماتیکەکانە
ئەلکنانی بە وتنی ئەوەی کە لادانەکانی تورکیا زیادی کردووە و ئەو وڵاتە ئەبێ ڕێز بۆ سەروەری عێڕاق دابنێت، وتی: حکومەتی فیدراڵ تا ئێستا بە شێوەی جیدی بەرەوڕووی ئەو بابەتە نەبووەتەوە.
ناوبراو داوای لە حکومەتی ناوەندی کرد کە سەبارەت بە زیادەخوازییەکانی تورکیا شرۆڤە بدەن چونکوو ئەو وڵاتە خەڵکی سڤیل لە هەرێم دەکاتە ئامانج.