سۆران عومەر بە ئاشکرا کردنی ژمارەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم وتی: پارتی ڕێگە نادەن جگە لە خۆیان کەس هێزی ئەمنی بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆڕای خه‌ندان، رایگه‌یاند: ئه‌و لیسته‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ناردویه‌تی بۆ به‌غدا 306 هه‌زار كه‌سی تێدایه‌ كه‌ 114 هه‌زار و 829 كه‌سی پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌ هه‌ردو یه‌كه‌ی 70 و 80ی پێشمه‌رگه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆ 147 هه‌زار و 749 كه‌سن.

وتیشی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان 8 هه‌زار و 682 كه‌سن و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان 33 هه‌زار و 832 كه‌سن.
سۆران عومه‌ر له‌میانی وتی: "له‌ بایۆمه‌تری هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌ی هێزی سه‌ربازی 281 هه‌زار و 311 كه‌سه‌، له‌ لیسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ناردویه‌تی بۆ به‌غدا به‌ژماره‌ زیاتر له‌ 306 هه‌زار هێزی ئه‌منی ناردووه‌، كه‌ 114 هه‌زار و 829 كه‌سی پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌ هه‌ردو یه‌كه‌ی 70 و 80ی پێشمه‌رگه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆ 147 هه‌زار و 749 كه‌سه‌".

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش 8 هه‌زار و 682 كه‌س و ده‌زگای ئاسایش 33 هه‌زار و 832 كه‌س
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان 8 هه‌زار و 682 كه‌سن و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان 33 هه‌زار و 832 كه‌سه‌ كه‌ سه‌رجه‌می هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كاته‌ 306 هه‌زار و 92 كه‌س، ئه‌و ژمارانه‌ش به‌ به‌رده‌وامی ده‌گۆڕێن چونكه‌ دامه‌زراندن به‌ده‌ستی حزبه‌.

سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت، "تائێستا دامه‌زراندن له‌ یه‌كه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری فریاكه‌وتن و زێره‌ڤانی هه‌یه‌، له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش هیچ كه‌سێك بونی نییه‌ جگه‌ له‌ پارتی و یه‌كێتی، هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ش بونی هه‌بوبێت یان ده‌ركراوه‌ یان فه‌سڵكراوه‌".

په‌یوه‌ست به‌ ژماره‌ی موچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت، "ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی 415 هه‌زار كه‌سن له‌ هه‌رێمی كوردستان كوردستان".