سزای مامۆستا محەمەد خزرنەژاد پلەیەک کەمکرایەوە و سزای لەسێدارەدانی گۆڕدرا بۆ زیندانیکردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا موحەمەد خزرنەژاد لە چەند مانگی ڕابردوودا یەکێک بووە لە بابەتەکانی سەرەکی میدیای دژە شۆڕش، بەتایبەتی ئینتەرناشناڵ و بی بی سی فارسی، کە هەوڵیدا دۆسیەکەی بە پرسە نەتەوەیی و ئایینییەکانەوە ببەستێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی میزان ، دەنگی دەسەڵاتی دادوەری ئێران نووسی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاکانی دژبەری ئێران بە چەواشەکاری سەبارەت بە دۆسیەی مامۆستایەک بە ناوی خزرنەژاد خەڵکی بۆکان هەوڵیان دا کێشە دروست بکەن.

خزرنەژاد لە بشێوییەکانی ساڵی پڵردا دەستبەسەر کرابوو و بە تاوانی هەوڵ بۆ ئاژاوەگێڕی سزای بۆدەرکرابوو.

بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا بە کەمکردنەوەی سزای لەسێدارەدانەکەی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

دواتر خزرنەژاد پەشیمان بوونی خۆی لە قسە و هەڵوێستەکانی ڕابردووی ڕاگەیاند و مامۆستایانی سوننە و کوردی ئێران بە واژۆ و داخوازی زۆر داوایان لە بەرپرسانی باڵای داد کرد، سزای سێدارەدانی لەسەر هەڵگرن.

نوێنەری بۆکان لە مەجلیس بە میدیاکانی وتبوو مامۆستا خزرنەژاد کەوتووەتە بەر لێبوردنی ڕێبەری باڵای وڵات.