سەرۆک وەزیرانی عێڕاق وێڕای دەسخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی لە شکستی داعش، جەختی کرد کە ئەو وڵاتە بە بەرەکتی گیانفیدایی منداڵەکانی و بە یارمەتی دۆستانی، تیرۆریزمی تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە عێراقییەکان تونایان بە گیانفیدایی خۆی و یارمەتی دۆستان و شەرافەتمەندەکان، شەپۆلی توندڕەوتی و تیرۆریزم لە خراپترین و ناشیرینترین شێوەیدا تێکبشکێنێت.

محەمەد شیاع ووسدانی زیادی کرد: عێراقییەکا بە نوێنەرایەتی لە جیهانی ئازادەوە ئەو سەرکەوتنەی بەدەست هێنا و پاشماوەکانی تیرۆریزم چی دیکە هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی عێراق نییە و ئەمڕۆ خەڵکی ئێمە بە ئەو دەستکەوتەوە ئاسایشیان هەیە.

سوودانی لە کۆتاییدا سەرۆک وەزیرانی عێڕاق وێڕای دەسخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی لە شکستی داعش، جەختی کرد کە ئەو وڵاتە بە بەرەکتی گیانفیدایی منداڵەکانی و بە یارمەتی دۆستانی، تیرۆریزمی تێکشکاند و ئەوە نیشانەی یەکگرتوویی گەلی عێراقە.