وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لە زۆرێک لە ڕاپۆرتەکاندا باس لەوە کراوە کە هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز دەستیان لە تاوانەکانی کەمپی نەسیرەدا هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە تاوانەکانی ئۆردوگای نەسیرە ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە ترسناکە دەکەین کە ڕژێمی زایۆنی لەم ئۆردوگایەدا ئەنجامی داوە .

وتیشی: " لە زۆرێک لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز ڕۆڵیان لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەبووە.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی زیاتر لە ٧٠٠ هاووڵاتی فەلەستینی لە ئۆپراسیۆنی سێ بکوژدا شەهید بوون کە ئەمەش سەرەڕووییەکی گەورەیە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کەنعانی ڕایەیاند کە بەمزوانە باقری کەنی سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.