بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرنامەی جیهانی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە 20 ساڵی ڕابردوودا دوو ملیۆن دۆنم لە دارستانی ئەو ناوچە لەناو چوون. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو ناوچە ساڵانە نزیک بە 100000 دۆنم لە دارستانەکانی لەدەست دەدات.
دامەزراوەی کوردستان واچ لە ئەمریکاش لەسەر دۆخی هەرێم چاوەدێری دەکات، وتوویە: بەرنامەی بووژانەوەی دارستان لە هەرێم سەرکەوتووییەکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە چونکوو نزیک بە سەدا 30 ئەو دارانەش کە بۆ بووژانەوەی دارستانەکان چێندراون لە ناوچوون.
ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدات بەرنامەی چاندنی ساڵانە 250000 تا 1000000 دار لە هەرێم بە مەبەستی بووژانەوەی دار لە ئەو ناوچە جێبەجێ بکات.