بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرپەرەستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات، وتی: ئێران پێبەندە بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی خۆی بۆ ڕێگری کردن لە ئەم ڕژێمە لە ناسەقامگیری ناوچەکەدا.
عەلی باقری کەنی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وەکالەت، لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، ئاماژەی بە هێرشی شەڕانگێزانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی تاران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و وتی: ئەم هێرشە ئێرانی ناچار کردووە بە شێوەیەکی کاریگەر و زیرەک پێکهاتەکانی دەسەڵاتی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەکاربهێنێت. وتیشی: پێموایە زایۆنیستەکان زۆر باش دەزانن کە کاتێک سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەکەوێتە مەترسییەوە و هەوڵی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە دەدەن، ئێران بە شێوەیەکی کاریگەر و ژیرانە دەسەڵاتی خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان و دانانیان لە شوێنی خۆیان بەکاردەهێنێت. باقری سەبارەت بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا جەختی کردەوە: ئێران ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕووسیا و ڕۆژئاوا بە چارەسەری کێشەکە نازانێت و دیالۆگی پێباشە.
له بارەی ئەگەڕی ڕووبه ڕووبوونەوە ی سەربازی له نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا له نێوان دۆخی ئۆکرانیا و لێدوانه کان که گرژییه کان زیاتر ده که ن، باقری وتی: ئێمه شەڕ به چاره سه ڕی کێشه که نازانین .