بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری هەشت وڵاتی لە حاڵی گەشە، سەبارەت بە دۆخی غەززە وتی: ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی تەواو و راستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین تا دوو پرسی نەهێشتنی تەواوی داگیرکاری و داماڵینی ئیسرائیل لە چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل نایێتە دی.
باقری لە لێدوانەکەیدا وتی: دوای هەشت مانگ هێرشی ئیسرائیل، هێشتا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ کردەوەیەک بەرانبەر ئەو جەنایەتە نانوێنن.
داخشتنی ڕێگاکانی پێوەندی ئابووری و سیاسی لەسەر ئیسرائیل و گەمارۆی نەوتی، وزە و کاڵا هەنگاوێکی پێویست و راست لە بەرانبەر هەوڵە دەستدرێژانەکانی ئەو ڕژێمە لە کوشتوبڕ و کاولکاری بەربڵاو لە کەرتی غەززەیە.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی پێم خۆشە پێشنیاری کردەیی بۆ لێکدانەوە لە ئەم کۆبوونەوە پێشکەش بکەم:
بەرنامەی پاڵپشتی ڕێکخراوی دی هەشت لە فەلەستین.
پاڵپشتی دی هەشت لە ئاوەدان کردنەوەی غەززە و ...