بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن مونس، بەرپرسی بزووتنەوەی مافخوازان لە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئەلئەحد"ی عێراقی، ڕایگەیاند کە حکوومەتی فیدراڵی هیچ پلانێکی نییە بۆ گۆڕینی نەوت بۆ پاڵپشتیکردنی بوودجەی وڵاتەکەی.
دەشڵێت: "هەرێمی کوردستان نەوت هەناردە ناکات، بەڵکوو بە قاچاخ دەیبات." پارەی نەوتی خۆی وەردەگرێت، بەغداش هیچ بڕە پارەیەکی بۆ داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان وەرنەگرتووە.
ڕوونیشی کردەوە: ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2018دا 68 هەزار بووە، ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەرە.
وتیشی: ئەو مووچەی بەغدا دەینێرێت بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەولێر خەرجی ناکات.