بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند: ئەو وڵاتە کە لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە هاوپەیمانی دژ بە داعشەوە کردووە و هێزی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی بە ئەرکەکەی لە ناوچەکە دێت.
یەکێک لە وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند: ئەرکی سیاسی- سەربازی ئەم وڵاتە لە شێوەی هاوپەیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتایی هاتووە.
هەروەها کەمکردنەوەی بوونی دیپلۆماسی له عێراق و ئوردنی ڕاگەیاند و و ئاماژەی دا کە نووسینگەی وڵات له هەرێمی کوردستانیش دادەخرێت.
کەنەدا یەکێک بوو لە پشتیوانانی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و بەشێکی زۆری هێزە کوردییەکانی عێراقیش پشتیوانی کەنەدایان بۆ شەڕی داعش وەرگرت.بەڵام به هۆی دژایەتی به غداوه ، کەنەدا نەیتوانی وەجبەی سەربازی به بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە.