بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد تەیب سەحرایی بە سەرۆاکیەتی شاندێکی پارێزگایی چووە هەرێم و لەلایەن شێخ جەلال نووری سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە پێشوازی لێکرا.
سەحرایی لە کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر بابەتی ڕێگاوبان، کۆنترۆڵی قاچاخی سووتەمەنی، سەرمایەدانەری لە ناوچەی ئازادی قەسر شیرین و کشتوکاڵ و بواری فەرهەنگی و گەشتیاری گفتوگۆی کرد.
چێ کردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی هاوبەش لە قەسر شیرین و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان یەکێک لە سەرەکی ترین داواکاریەکانی شاندی کرماشانی لە هەرێم بوو.