بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری سەرۆک کۆماریی سێ گەڵاڵە لە بەشی نەوت و گاز لە سیستان و بەلووچستان و هەشت گەڵاڵەی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە 5 پارێزگا بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر سەرپەرشتی سەرۆک کۆماری لە ڕیوڕەسمێکدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، سێ گەڵاڵەی گەورەی خەڵکی لە بەشی نەوت و گاز لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و هەروەها هەشت گەڵاڵەی کوالیتی و گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە پێنج پارێزگای ئێران بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار کرایەوە.

ئەو گەڵاڵەگەلە لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، ئیسفەهان، بووشێهر، فارس، کوهگیلۆیە و بوویر ئەحمەد و سمنان کرایەوە.