وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: لە وەڵام بە هەوڵی سیاسی و ناسازێنەری شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران بەرنابەر گوشارە سیاسییەکان لە مافی خۆی دەست هەڵناگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بهرووز کەمالوەندی سەبارەت بە هەوڵی ئێران بەرانبەر دەرکردنی بڕیارنامە لە شۆرای حوکام لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە وتی: پێشتر وتبوومان کە دەرکردنی بڕیارنامەی هەوڵێکی ناسازێنەرە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: لە ئەمڕۆوە هەوڵگەلێک کە لە چوارچێوەی پادمانە دەست پێدەکەین. چاوەڕوانی دەکرێت کە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە جیاتی ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕوانگەی گوشار، ڕێگای هاوکاری بگرنە پێش. ئەبێ ئەو ئەزموونەیان وەرگرتبێت کە ئێران هەمبەر گوشارە سیاسییەکان دەست لە مافی خۆی هەڵناگرێت.