پارێزگاری کوردستان و شاندێک لە نوێنەرانی مەجلیس و قایمقامی مەریوان چوونە هەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان، ئیسماعیل زارعی کووشا بە پێشوازی پارێزگاری هەڵەبجە و کاربەدەستانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەرێمی کوردستان.

لەو سەردانەدا کە دوکتۆر ئۆمید کەریمیان نوێنەری مەریوان و سەوڵەوا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، دوکتۆر ئیسماعیل ئەحمەدی قایمقامی مەریوان و بیگلەری نوێنەری سەقز و بانە و ژمارەیەک بەرپرسی ئابووری و بازرگانی کوردستان هاوڕێی پارێزگار بوون جەخت لە توانای کوردستان بۆ پەرەدان بە هاوکاری ئابووری لەگەڵ هەرێم کرایەوە.

زارعی کووشا بە ئاماژە بە گرینگایەتی پەیوەندی فەرهەنگی و ئابووری ئێران و هەرێمی کوردستان جەختی کردە سەر دەفرایەتی پارێزگای کوردستان بۆ پەرەدان بە هاوکاری ئابووری، بازرگانی و فەرهەنگی لە بواری کشت وکاڵ، بازرگانی و پیشەسازی .

ڕاشیگەیاند کە پێش بینی ئەوە دەکەین لە کۆبوونەوەی هەولێردا ڕێککەوتنی باشمان هەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەت بۆ چارەسەریی کێشەی هاتۆچووی زیارەتکاران لە سنووری باشماخ و تەمەرچینەوە بۆ کەربەلا.