تولیەتی مەزارگەی ئیمام خومەینی وتی: هەژمونی ئیسرائیل لە بواری سیاسی و یاساییەوە ڕووخاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن خومەینی تولیەتی مەزارگەی ئیمام خومەینی لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، وتی: ئیمام توانی ئیمان بە خودا و خۆڕاگری لە ڕێگای خودا بۆ نێو گەلانی دیکە بگوازێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: چیرۆکی غەززە چیرۆکێکە کە ئەبێ بگیری بۆی. ئیسرائیل ئەمڕۆ لە هەموو جیهان هەژمۆنی خۆی لەدەست داوە، ئەو هەژمۆنییە لە بواری سیاسی و یاساییەوە ڕووخاوە و جگە لە زمانی زۆر هیچ دیکە تێناگات.

سەید حەسەن خومەنی وتیشی: ئەمڕۆ بە ئیمام دەڵێین کە ئەگەرچی منداڵانی ‌غززە شەهید بوون بەڵام پەیامی شۆڕشی ئیسلامی گەیێندرایە جیهان.