ڕێوڕەسمی سی و پێنجەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بە ئامادەبوون و وتاری ڕێبەری شۆڕش بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی سی و پێنجەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣ لە مەزارگەی ئیمام کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی دەستیپێکرد.