وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی 14 هێزی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە کوژرانی 14 هێزی پەکەکە لە ناوچەی خاکورک و متینا لە هەریمی کوردستان ، هەروەها کوژرانی 2 هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ناوچەی ناسراو بە قەڵغانی فرات لە خاکی کوردستانی سووریا هەواڵی دا.

هەپەگە، لقی سەربازی پەکەکە هێشتا هیچ کاردانەویەکی بە ئەو راگەیێندراوە نەبووە.

هەروەها وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئیکس لە کوژرانی 6 هێزی یەپەگە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی لقی زەیتوون هەواڵی دا.