سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: گەنجەکانمان  سڵاو لە جیهانی دوای ئیسڕائیل دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لوتکەی نێودەوڵەتی "غەززە؛ مەزڵۆمی خۆڕاگیر" کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ١٢ی پووشپەڕ ) بە بۆنەی یادی ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (د.خ) و بە ئامادەبوونی ٣٥٠ ڕۆشنبیری بیانی لە ڕێکخراوەکانی لایەنگری فەلەستین بەڕێوەچوو، وتی: جیهان ئەمڕۆ دەنگی غەززە دەبیسێت.

وتیشی: ئەمڕۆ کە شەپۆلی پشتیوانی جەماوەری لە غەززە و ڕەفەحی خۆڕاگر گەیشتە شارەکانی ئەورووپا و ئەمریکا و تەنانەت بەشێک لە هاوپەیمانانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیش بڕیاریان داوە بە داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، ئەمڕۆ کە دادگای نێودەوڵەتیی داد لە لاهە وازی لە منگە منگ هێناوە و بە ڕوونی ئیسرائیلی بە داگیرکەر ناساندووە.

ڕاشیگەیاند کە ئەمڕۆ زانکۆکانی ئەورووپا و ئەمریکا بوونەتە پۆلی ڕزگاری و ئازادی سەرەڕای ئەو چەوساندنەوەیەی کە دڵسۆزانە ئیسرائیل دەیکەن. جیهان دەنگی فەلەستین دەبیستێت.